سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سەبەی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاند پێشبیینیەكانی كەشوهەوای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو بڵاویكردەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەمڕۆ كەشوهەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش لە نێوان یەك بۆ دوو پلە دابەزین بە خۆیانەوە دەبینن".
ئاشكراشی كردووە:" سبەی شەممە پلەكانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبین و كەشوهەواش هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكەمان سەرەتا باران بارینێكی مامناوەند لە باكووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەكات و پاشان تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە".
روونیشی كردووەتەوە:" هەندێك كات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك كە پێشبینی دەكرێت زۆرترین رێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت".
هەروەها پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی، لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە و نزمترینیش 9 پلەی سیلیزی دەبێت و لە هەولێریش، بەرزترین پلەكانی گەرما 19 پلە و نزمترین 11 دەبێت".
پلەكانی گەرمای پێشبینیكرا و لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێم:
دهۆك: 15 پلە
كەركوك: 18 پلە
هەڵەبجە: 17 پلە
زاخۆ: 16 پلە
گەرمیان: 21 پلە
حاج ئۆمەران: 9 پلە
سۆران: 15 پلە