وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ناوچە شاخاوییەکانیش بە درێژایی کاتەکان ئەگەری بارینی نمە بارانیان تێدا هەیە، لە کاتەکانی شەویشدا کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات و لە درەنگانێکی شەودا باران بارین دەستپێدەکات".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
سلێمانی : 20 پلە
دهۆک : 19 پلە
کەرکووک : 23 پلە
هەڵەبجە : 20 پلە
زاخۆ : 18 پلە
گەرمیان : 24 پلە
حاج ئۆمەران: 12 پلە
سۆران : 14 پلە