لە گوندێکی سنووری
پارێزگای دهۆک چەند هاوڵاتییەک لەسەر زەویوزار بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا
هاوڵاتییەک کوژراوە.
هێمن سولەیمان وتەبێژی
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەممە، گوندێکی سنووری ناحیەی
مانگیشکی سەر بە دهۆک، شەڕ لەنێوان چەند هاوڵاتییەکدا دروستبوو، بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییەکی
تەمەن 40 ساڵ کوژرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
جگە لەو هاوڵاتییەی کوژراوە، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، دوابەدوای
ئاگادارکردنەوەشیان هێزەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیش لەوبارەیەوە
دەستیپێکردووە".
باسی لەوەشکرد:"
شەڕەکە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە دروستبووە و بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژەکە
بریندارە و لە ئێستادا بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، هەروەها ناو و ناسنامەی دیارە
و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ دەرچووە".