هۆشدارییەک سەبارەت بە کۆرۆنا: هێشتا هەڕەشەیە

جیهان 11/01/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا نزیکەی 10 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە، هۆشداریش دەدات کە هێشتا ڤایرۆسەکە هەڕەشەیە بۆسەر مرۆڤایەتی.

رێکخراوەکە لە دوایین بەیاننامەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە بەدەستیان گەیشتووە ئەوە ئاشکرا دەکەن کە لەماوە مانگی رابردوودا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر بووە، بە تایبەتیش کە لەو مانگەدا بۆنە و ئاهەنگی تایبەت بەڕێوەچوون.

هەروەها، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هەرچەندە کە ڤایرۆسەکە لە هێڵی سووری مەترسییەکاندا نەماوە، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە گۆڕانکاری و بڵاوبوونەوە و بوونە هۆی گیان لەدەستدانی زۆر کەس.

وتیشی، لەگەڵ ئەوەی لە مانگی رابردوودا 10 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی جۆرە نوێیەکە بەناوی JN-1 تۆمارکراوە، لە هەمان کاتیشدا خەواندنی توشبووەکان بە رێژەی 42$ بەرزبووەتەوە، بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمیش، حاڵەتەکانی گواستنەوەی توشبووان بۆ بەشی چاودێری چڕ بۆ 62٪ بەرزبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا