سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لەبارەی نوێترین پێشهاتەكانی جەنگ لە غەززە هەڵوێستی خۆی راگەیاند.
بێنجامن نێتنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" تا ئەو كاتەی چەكدارانی حەماس لە كەرتی غەززەدا بمێننەوە شەڕی غەززەش هەر بەردەوامدەبێت".
هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ ئۆپراسیۆنەكەمان
ئەوەشیخستەڕوو:" هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ ئۆپراسیۆنەكەمان و دەبێت هەر سەركەوتنی سەربازی بەسەر چەكدارانی حەماسدا بەدەستبهێندرێت و چونكە هەر پێچەوانەیەك بە مانای شكستی سەربازی و سیاسی و نیشتمانی بۆ ئیسڕائیل دێت".
كارەساتی مرۆیی لە كەرتی غەززە بوونی نییە
ئاشكراشیكرد:" هیچ شتێك نییە بە ناوی كارەساتی مرۆیی لە كەرتی غەززە بوونی نییە و ئەوەی دەوترێت و بڵاودەكرێتەوە تەواو دوورە لە بۆچوونەكانەوە".