بایدن و ترەمپ؛ لە دبەیتێكدا بەرانبەر یەكتر دەوەستنەوە

جیهان 15/05/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن، هەردوو كاندیدانی كۆمارییەكان و دیموكراتەكان ئەمریكا دوو دبیەیت پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ئەنجامبدەن.

بەپێی تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمریكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە پلاتفۆڕمی تایبەت بە خۆی بە ناوی تروس سۆشیاڵ نوسیوییەتی:" بۆ رووبەڕووبوونەوەی بایدن لە هەردوو دبەیتی 27ی حوزەیران و 10ی ئەیلول ئامادەم". 

دووەمین دبەیتیت لە كەناڵی ABC میوانداری دەكات

هەروەها، بڕیارە دبەیتی یەكەمی هەردوو كاندید بۆ سەرۆكی ئەمریكا لە كەناڵی CNN بەڕێوەبچێت و دووەمین دبەیتیشیان لە كەناڵی ABC میوانداری بكرێت ئەوەش لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2024 بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا. 

ترەمپ لە ساڵی 2020 دوو دبەیتی بەرانبەر بە من دۆڕاند و لەوكاتەشەوە هیچ دبەیتێكی بەرانبەرم ئەنجانمنەداوە

بەلایخۆشییەوە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەم دوو دبەیتە، جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند:" دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2020 دوو دبەیتی بەرانبەر بە من دۆڕاند، لەو كاتەوە تا ئێستا بەشداری هیچ دبەیتێكی نەكردووە". 

با خۆمان بۆ ئەم دوو دبەیتە ئامادەبكەین

لە وەڵامیشدا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەكردووە:" بایدن خراپترین كەسە كە تا ئێستا لە دبەیتێكی كراوەدا رووبەڕووی بوومەتەوە و با ئێستاش خۆمان بۆ ئەم دوو دبەیتە ئامادەبكەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا