كەمێك بەر لە ئێستا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیا نوێترین زانیاری لەسەر پێشهاتی پەیوەست بە تەندروستی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیانەوە بڵاوكردەوە.
بەپێی رۆژنامەی The Guardianی بەڕیتانی، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بارودۆخی ژیانی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەمان لە مەترسییەكی جددیدایە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە".
بارودۆخی لەنێوان ژیان و مردندایە
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئێستا سەرۆك وەزیران یوڵاتەكەمدان لە ژێر چاودێری وردی تەندروستیدایە و بارودۆخی لەنێوان ژیان و مردندایە".
ئەو رەشەكوژییەی ئەمڕۆيی سەر سەرۆك وەزیران هەڕەشەی جددین بۆسەر تەواوی سنوورەكانی دیموكراسی لە وڵاتەكەمان
لەلای خۆشییەوە پیتر پلگرینی، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی سلۆڤاكیا لە پەیامێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" ئەو رەشەكوژییەی ئەمڕۆ كرایەسەر سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەمان هەڕەشەی جددین بۆسەر تەواوی سنوورەكانی دیموكراسی لە وڵاتەكەماندا".