جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

کوردستان 18/01/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەیەوە لە سلێمانی دادەبەزێت.

لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین 25 دینار دادەبەزێت و نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر دەبێتە هه‌زار و 225 دینار، هه‌روه‌ها لیترێك به‌نزینی محەسەن بۆ هه‌زار و 75 دینار و لیترێك به‌نزینی نۆرماڵیش بۆ 850 دینار دادەبەزن.

سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخەکان، بەهمەن قادر رایگەیاند کە هۆکارەکەی زۆری سوتەمەنییە لە بازاڕدا و لە هەمان کاتدا کەمی خواستە لەسەری، بەدەر لەوەش حکومەت بەردەوامە لە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری، کە ئێستا کوالێتییەکەی زۆر باشە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا