ئەو تۆمەتبارەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاوڵاتیەکی دا و هەڵهات دەستگیرکرا

کوردستان 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە تۆمەتبارێک دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی کردبو بەژێرەوە و هەڵاتبو .

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە تۆمەتبارێک بە ئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی کردوە بەژێرەوە و هەڵاتوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد.

ئەمەش هەیە: دوای ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری تۆیۆتا كراون كە بە (مەلیكە) ناسراوە و دەستبەسەرداگرتنی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتبار ر،م،ج  بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 23ـی هاتووچۆ راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا