مەسعود بارزانی: بەردەوامین لە کۆبونەوەکان بۆ خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەت

کوردستان 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یان بریم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کۆبوەوە.

چی وترا: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دەرئەنجامی کۆبونەوەی لایەنەکان گفتوگۆکرا.

چی تر: مەسعود بارزانی رایگەیاند، بەردەوامن لە کۆبونەوە و دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەرئەنجامی هەڵبژاردن.

زیاتر: بارودۆخی سوریا و گۆڕانکاری و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دروست بوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا