عێراق بە بەهای 12 ملیۆن دۆلار فستقی لە تورکیا کڕیوە

ئابوری 07/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە ساڵی 2023دا عێراق سێیەم گەورەترین هاوردەکارانی فستق بووە لە تورکیا و لە ساڵێکدا بە بەهای زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلار فستقی لەو وڵاتە کڕێوە.

ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ" بڵاویکردەوە، تورکیا فستق بۆ 96 وڵاتی جیهان هەناردە دەکات و لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 151 ملیۆن دۆلاری لەو رێگەیەوە دەستکەوتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەڵمانیا لە ریزبەندی یەکەمی هاوردەکارانی فستقی تورکیایە و ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە 36 ملیۆن دۆلار فستقی تورکی هاوردە کردووە، ئیتاڵیا بە 22 ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی دووەمدایە و عێراقیش ریزبەندی سێیەمی هاوردەکارانی فستقی تورکی گرتووە و لە 2023دا بە بەهای زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلاری فستقی لە تورکیا هاوردە کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا