مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سوریا

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سوریاداین و دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی وڵاتەکە.

لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بە ماڵپەڕی شەرقی سوری راگەیاند: دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سوریا ئەگەر دروست بکرێت، پێشوازیی لە لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا دەکەین و لێدوانەکانیان ئەرێنین.

ئەمەشی وت: تاوەکو ئێستا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریادا کۆنەبوینەتەوە، بەڵام ئامادەین بۆ کۆبونەوە و گفتوگۆکردن، داوای هەرێمێکی فیدراڵی لە سوریا ناکەین، بەڵکو لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سوریاداین.

زیاتر: گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە کۆبانێ و منبج و روباری فورات نزیک دەبنەوە، لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوام دەبین بۆ فشار خستنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی شەڕ راگرێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟

کوردستان 19 خولەک پێش ئێستا

مستیلەکەی حەسەن نەسروڵا فرۆشرا

هەمەرەنگ 31 خولەک پێش ئێستا

هاکان فیدان: یەپەگە دەزانێت تورکیا چی دەوێت

درێژتر لە هەواڵ 37 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا