ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بڕیارێكی مێژوویی سەبارەت بە یانەكەی راگەیاند.
ناسر خلێفی، سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئیدارەی یانەكە لە پرۆسەی گەڕاندان بۆ یاریگایەكی نوێ بۆ میوانداریكردنی یارییەكانی تیپەكەمان لە داهاتوو ساڵی نوێدا".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئێستادا بە ئاسانی دەتوانین بڵێین یاریگای پرنسس پارك بۆ فرۆشتن نییە و ئێمە بە تەواوی دەزانین ئەوانەی ئەم قسانە دەڵێن چییان دەوێت، ساڵانێكمان بەفیڕۆ داوە لە هەوڵی كڕینی یاریگای پارك دی پرینس".
ئەوەشیخستەڕوو:" گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە كۆتایی هاتووە و دەمانەوێت بچینە یاریگایەكی دیكەوە لە پێناو ئەوەی ئامادەبوانمان زیاتر و بەچێژتر ئامادەی یارییەكانمان بن".