بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند،
ئەمڕۆ پێنج شەممە لەدرەنگانی شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەراست رولەناوچەکانی
هەرێم.
راگەیەندراوی فەرمی: کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی بەفر بارین دەكرێت،
هاوکات پلەکانی گەرما دو بۆ چوار پلە
دادەبەزن.
هاوکات: سبەی هەینی ئاسمان بەگشتى هەوری تەواو دەبێت ، کاریگەرى شەپۆڵى باران بارین لەسەرناوچەکەمان زیاددەکات
و سەرجەم ناوچەکان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى ئەم شەپۆڵە.
زیاتر: لەکاتەکانى دواى نیوەرۆى ڕۆژى هەینی بارانبارین بەشێوەى بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچە لێزمەبارانی پچرپچردەبیت بەتایبەت لەبەشێک لەسنورى پارێزگاى
دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین .
باس لەوەشکراوە: سبەی هەینی پلەکانی گەرما چوار بۆ شەش پلە بەراورد بە ئەمڕۆ
نزمدەبێتەوە.