لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبار دێرین ئەحمەد، لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندەی لیواکانی سێ و حەوتی هێزەکانی 70 رایگەیاند، دەبێت یاسا سەروەر بێت و هەر کەسێک تاوانێکی کرد رادەستی یاسا بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە بڕیاری دادگا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دێرین ئەحمەد، ناسراو بە "کوێخا دێرین عوزێری" دەرچوو و دواتر دیوەخانەکەشی رووخێندرا و تەقێندرایەوە، لەو بارەیەوە، لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندەی لیواکانی سێ و حەوتی هێزەکانی 70 رایگەیاند:" ماڵی کاک کۆسرەت لەم دۆسیەیەدا هیچ کێشەیەکیان نییە چونکە دێرین ئەحمەد فەرماندەی سەربازی نەبووە، کەسێک کە تاوانبار بوو ماڵی کاک کۆسرەت باکیان نییە بگیرێت یان نا".
وتیشی:" دێرین عوزێری تاوانی کردوە بۆیە ئەم مامەڵەیەی لەگەڵ دەکرێت ئەوەی کە دەوترێت داوای داڵدەدانی لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کردووە، راست نییە".