لە سلێمانی بایکۆت دەستیپێکردەوە

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە BMC رایگەیاند:" بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بەشێک لە کارمەندەکانیان پارەیان پێ نییە و ناتوانین فشاریان لێبکەین، چاوەڕوانیش دەکرێت تاوەکو کاتی باشبوونی بارودۆخەکە، بایکۆتی کارمەندانمان بەردەوامبێت".
هاوکات پەیامنێری BMC وتی:" جگە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، هەریەکە لە خانەنشینی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانەنشینی و بانکی مەڵکەندی بە هەمان هۆکار بایکۆتی کارەکانیان کردووە و هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتییان ئەنجام نادەن".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا