بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای لێكۆڵينەوە و بەدواداچوون، هێزەکانیان بەبڕیاری دادوەر توانیان باندێکی سێ کەسی دەستگیربکەن، کە هەستابوون بە دزیکردن لە پێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل.
ئەمشەوی سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەوی18ی شوباتی 2024 لەگەڕەکی بەختيارى، دزی لە یەکێک لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن کرا، بە بری پێنج مليون و 500 هەزار دینار لەگەڵ 25 موبايلى جۆرى ئايفونی گرانبەها، توانرا بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش لەدوای چوار رۆژ تۆمەتبارانى ڕووداوەكە دەستگيربكرێن.
باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 443 بەبريارى دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.