بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی
سلێمانی راپرسییەکی سەبارەت بە گرتنەبەری رێککاری یاسایی بەرامبەر مامۆستایان ئەنجامداوە.
زانیاریی تایبەت: BMC زانیویەتی لە ئەنجامی راپرسییەکی پەروەردەی
سلێمانی دەرکەوتووە، لە کۆی 161 بەڕێوەبەر 135یان پێیان باشبوە کە رێککاری یاسایی
بەرامبەر مامۆستایان بگیرێتە بەر.
لە بەرامبەردا: تەنها 26 بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سنوری
سلێمانی رایان وابوە رێککاری یاسایی بەرامبەر مامۆستایان نەگیرێتەبەر و سزا
نەدرێن.
بیرخستنەوە: پرسی سزادانی مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری
سلێمانی ماوەی چەند رۆژێکە بوەتە بابەتی گەرمی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و مامۆستایانی
ناڕازی بە توندی ئەوە رەتدەکەنەوە رێککاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.