وادەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم لە سنووری سلێمانی دیاریکرا

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاندراوێکی بۆ ئەو قوتابخانانە بڵاوکردەوە کە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی بایکۆتی خوێندنیان کردبوو.

راگەیەندراوی فەرمی: پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەو قوتابخانانەی بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەوام نەکراوە پۆلە ناکۆتاکان واتە پۆلی چوار بۆ نۆ لەگەڵ پۆلی 10 و 11 لە 13ـی مانگی چوار بۆ 22ـی مانگی چوار تاقیکردنەوەی 20 نمرە ئەنجام دەدەن.

ئاماژە بەوەکراوە: تاقیکردنەوەی وەرزی دوومی پۆلی 9 و 12 گۆرانکاری تێدا نەکراوە لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، لە هەشتی مانگی چوار دەستپێدەکات و لە 21ـی مانگی چوار کۆتایی پێ دێت.

ئەمەش هەیە: رۆژانی شەممە تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت و ئەگەر لە ماوەی تاقیکردنەوەکانیش پشوو دروست بوو ئەوا بە هەمان زنجیرەی تاقیکردنەوەکان رۆژی دواتر تاقیکردەنەوەکان بەردەوام دەبن.

هاوکات: تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز خولی یەکەم و دووەم بەپێی ساڵنامەی خوێندن وەکو خۆی ئەنجام دەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا