رۆژی سێشەممە 133 ملم باران لە دهۆک باریوە

کوردستان 20/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەگوێرەی ئامارەکان، لە رۆژی سێشەممەدا لە پارێزگای دهۆک 133 ملم باران باریوە، کە زۆرترینی سەر ئاستی هەرێمە.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 9ی شەوی رۆژی سێشەممە، لە پارێزگای هەولێر 31.9 ملم باران باریوە.

هەروەها، لە سلێمانی رێژەی باران بارین بریتی بووە لە 11.7 ملم، کە زۆرترین بڕی باران لە سنووری ئەم پارێزگایە لە قەزای پێنجوێن بووە 21.2 ملم.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەنها لەو 12 کتژمێرەدا 133 ملم باران لە پارێزگای دهۆک باریوە، کە ئەوەش هۆکاری درووستبوونی لافاوەکانی رۆژی رابردوو بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا