پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

کوردستان 20/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، باران بارین بەردەوام دەبێت و لە چیا بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە دەڵێت، ئاسمان بەردەوام هەورى تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاکان بە گشتى نمە باران و شەستە بارانى لە ناکاو دەبێت، ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفر بارینى کەم هەیە.

لە پێشبینییەکەشدا هاتووە، پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بڕى دابارینى زیاتر دەبێ، هەندێک کات لەکاتى باران هەورە تریشقە و تەزرە بارین هەیە، پێشبینى باران بارین لە ماوەى 24 کاتژمێرى داهاتوو لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاوییەکان (10-16) ملم، هەروەها لە سنوورى پاڕێزگاى دهۆک بڕى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت لە نێوان (15-25) ملم.

بەدەر لەوەش، لەبارەی کەشی سبەی پێنجشەممە رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دروستبوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەیانى، سەبارەت بە باران بارین لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئەو پارێزگایە بڕى دابارین مامناوەند دەبێت، ناوچەکانى تر بە گشتى ئەگەرى نمە بارانى کورتخایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ.

بەرترین پلەکانی گەرما بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی:
هەولێر: 16
سلێمانی: 15
دهۆک: 13
زاخۆ: 14
هەڵەبجە: 16
کەرکوک: 18
سۆران: 12
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 20

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا