روسیا: وڵاتانی رۆژئاوا ئۆپەراسیۆنەکەی ئێمەیان گۆڕی بۆ شەڕ

جیهان 22/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی کۆشکی کرێملنی روسیا رایگەیاند، بەهۆی دەستێڕوەردانی وڵاتانی رۆژئاواوە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەوان لە ئۆکرانیا گۆڕدراوە بۆ شەڕ.
دێمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرێملنی روسیا رایگەیاند:" دوای ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوا دەستێوەردانیان لە کیێڤ کرد، ئێتسا ئۆپەراسیۆنەکەی روسیا لە ئۆکرانیا گۆڕدراوە بۆ شەڕ، پێویستە هەمووان لەوە تێبگەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" روسیا بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی ئۆکرانیا دروستنەدەکرد ئەگەر دەستێوەردان نەکرایە".
باسی لەوەشکرد:" مۆسکۆ ناتوانێت رێگە بدات لایەنێکی دەرەکی لەسەر سنووری وڵاتەکەی بوونی هەبێت و کار بۆ هەڵوەشاندنەوە روسیا بکات".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ لوتکەی عەرەبی بەڕێوەدەچێت

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا