روسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایش شکستیان بە پڕۆژە بڕیارێکی ئەمریکا هێنا

جیهان 22/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئەمریکا پڕۆژە بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی چین و روسیاوە پڕۆژە بڕیارەکە پەسەند نەکرا.

ئەمڕۆ هەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئاگربەستی غەززە کۆبووەوە و ڤاسێلی نێبێنزیا، باڵیۆزی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هۆکاری ڤیتۆکردنی پڕۆژە بڕیارەکە وتی، " ئەگەر پڕۆژەکە پەسەند بکرێت، ئیسرائیل سەرپشک و ئازاد دەبێت لە بەردەوامبوون لە شەڕەنگێزییەکانی دژی فەلەستینییەکان ".

هاوکات، لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، روسیا و چین هیچ هەنگاوێکی دیپلۆماسی نانێن کە پێشکەوتن لە بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەکە هەبێت ".

وتیشی:" ڤیتۆکەی رووسیا و چین نەوەک هەر بێ رێزییە، بەڵکو پڕوپووچە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا