وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدە لە رێگەی چەند رێککارێکەوە
ئاسانکاری لە دەوامەکانی خوێندندا بکرێت بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لە
مانگی پیرۆزی رەمەزاندا و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، وێڕای
پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردەکاران و مامۆستایان و خوێندکاران، بڕیاردرا
کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندندا
بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا هەر
وانەیەک 30 خولەک دەبێت، پێویستە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو
بکەن بۆ مامۆستایان، بە تایبەتی مامۆستایانی ژن".
باسی لەوەشکرد:" هاوکات خوێندنگەکانی ئێواران بە
هەمانشێواز 10 خولەک لە هەر وانەیەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی رێکخستنی دەوامی
ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لە مانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری
ناوەندەکە".