کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەوریش دروست دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".

پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە

باسی لەوەشکرد:" سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە".

روونیشیکردەوە:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 35
سلێمانی : 33
دهۆک : 34
کەرکوک : 38
هەڵەبجە : 34
زاخۆ : 35
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 23
گەرمیان : 38

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا