سەرۆكی هەرێم : هێرشەكەی كۆرمۆر ئارامی و سەقامگیری وڵات دەخاتە مەترسییەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات و دەڵێت:" پێویستە حكومەتی فیدراڵی ئەركی خۆی جێبەجێبكات و رێگریبكات لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆری كرد و لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بە توندی سەركۆنەی هێرشی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەكەم، كە بەداخەوە شەهید و برینداربوونی لێكەوتەوە و بەرهەمهێنان لە وێستگەكە كەمكردەوە". 

هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم

ئامكاژەی بەوەشكردووە:" سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی كەسوكاری شەهیدەكان دەكەم و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم".

پێویستە ئەنجامدەرانی لە هەر لایەنێكەوە بن بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن

ئەوەشیخستەڕوو:" ئەم هێرشانە ئارامی و سەقامگیری وڵات دەخاتە مەترسییەوە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدراڵی ئەركی خۆیان جێبەجێبكەن بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە، ئەنجامدەرانی لە هەر لایەنێكەوە بن بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا