سێنتكۆم: هێزەكانمان وەڵامی چەند هێرشێكی ئەنساڕوڵایان دایەوە

جیهان 24/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا زانیاری دەربارەی بەئامانجگرتنی دوو كەشتی گوێزەرەوەی سوتەمەنی و بەرپەرچدانەوەی چەند هێرشێكی حوسییەكانی یەمەن، بڵاوكردەوە. 

 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەنساڕوڵا بە چوار موشەك (هاژەك)ی بالیستی دژە كەشتیی ئاڕاستەی كەشتی نەوتهەڵگری پەنەما (M/V Huang Pu)، كە لەلایان چیین-ەوە خاوەندارێتی دەكرێت و بەڕێوەدەبرێت، كرد". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" درەنگانی شەوی رابردووش بەهەمان شێوە لە رێگای موشەكێك (هاژەك)ی بالستییەوە، كەشتیی هوانگ پو كرایە ئامانج، بەڵام كەشتییەكە زیانێكی كەمی بەركەوت و هیچ دەریاوانێكی سەر كەشتییەكەش بریندار نەبوون". 

باسی لەوەشكردووە:" لەماوەی سێ كاتژمێر و نیودا هێزەكانی ئەمریكا و كەشتی هێرشبەری (USS Carney)، بەرپەرچی شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی حوسییەكانی یەمەنیان دایەوە و چەند ئامانجێكی ئەنساڕوڵاش كرانە ئامانج". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا