یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی
ئەمساڵدا تواناکانی ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد بەدەستبهێنێت.
رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە:" یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵدی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ
بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یانەی ریاڵ مەدرید بە مەبەستی
بەدەستهێنانی یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە و
ئامانجی ئەوەیە لە گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا درێسی سپی بە ئاڕنۆڵد بپۆشێت".
باسی لەوەشکرد:" لە بەرامبەردا یانەی لیڤەرپوڵ
نایەوێت دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت و دەیەوێت گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستێکەی
دەستپێبکات، بەڵام لە ئەگەری هەر کێشەیەک کە بکەوێتە دانوستانەکانی نێوان یانە
ئینگلیزییەکە و یاریزانەکە، ئەوا یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە یەکێک لە نزیک
بژاردەکان بۆ ئاڕنۆڵد".