بەهای دۆلاری ئەمەریکی
بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین و ئێوارەی ئەمڕۆ بەهاکەی زیاتر دابەزی.
کەمێک بەر لە ئێستا لە
بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەهای 100 دۆلار بۆ 146 هەزار و 800 دیناری عێراقی
دابەزی، بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکە نزیکەی هەزار دینار لە بەهاکەی
دابەزیوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ
بانکی ناوەندی عێراق بڕی 257 ملیۆن و 591 هەزار و 195 دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو
بڕەش 13 ملیۆن و 190 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.