کروس گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

یانەی ریاڵ مەدرید و تۆنی کروس رێککەوتوون لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناوبراو بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش.
فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی و رۆژنامەنووسی بواری گواستنەوەی یاریزانان رایگەیاند:" تۆنی کروسی ئەڵمانی و یانەی ریاڵ مەدرید رێککەوتوون لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناوبراو بۆ ساڵێکی دیکەش".
ئاماژەی بەوەشکرد:" چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستە نوێیەکی تۆنی کروس لە هاوینی ئەمساڵدا واژوو بکرێت و تاوەکو حوزەیرانی ساڵی 2025 بخایەنێت، ئەوەی ماوەتەوە تەنها چەند رێککارێکە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە".
ئەمە لەکاتێکدایە پاش وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەمساڵ بەرپرسانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانیان سەرکەوتووبن لە رازیکردنی تۆنی کروس بە پەشیمانبوونەوەی لە بڕیارەکە و لە دوو یاری رابردوو ئەو هەڵبژاردەیە بەشداری کرد و توانی بە دوو ئەستیس هاوکاری بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بکات لە هەردوو یارییەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا