دوای 10 رۆژ، تەرمی قوربانییەکی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ، دوای 10 رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی قوربانییەکی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، دوای 10 رۆژ لە درووستبوونی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک، توانیویانە تەرمی یەکێک لەو کەسانە بدۆزنەوە کە بێسەروشوێن بوون.

وتیشی، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، لەناو سەنتەری شاری دهۆک دۆزراوەتەوە، سەبارەت بە تەرمی کەسە بێسەروشوێنەکەی دیکەش، هەواڵەکان بەردەوامن.

رۆژی سێشەممە 19ی ئازاری 2024، بەهۆی بارانی بەخوڕ، لە شاری دهۆک لافاو درووستبوو، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها کەسێکی دیکەش بەهۆی تەزووی کارەباوە لەو رۆژەدا گیانی لەدەستدا، لە ئێستاشدا تەرمی یەکێک لەو دوو کەسەی خنکان نەدۆزراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا