هێمن هەورامی: پارتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات

کوردستان 28/03/2024

Alternate Text

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، پارتی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات و بەشدار نابێت لە پڕۆسەکە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێک، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام پێشوازیکرد لە مانۆج ماسیو، بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و شیکاریی یۆنامی لە عێراق.

بە پێی راگەیەندراوەکە، هێمن هەورامی رایگەیاندووە:" پارتی دیموکرتی کوردستان لیستی کاندید پێشکەش ناکات بەو جۆرە ھەڵبژاردنە کە بە بڕیاری سیاسی و نادەستووری دادگای فیدراڵی بێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بە ڕوونی بۆ شیکردنەوە کە بەشداری ھەڵبژاردنێک نابین پێش وەختە وەھا دیزاین کرا بێت بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان و شکاندنی پارتی بێت و لە رێگای دادگایەکی نادەستوورییەوە یاساکانی ھەرێم ھەموار بکەنەوە ".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا 31ی ئەم مانگە درێژ بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا