وتەبێژی یەکێتی وەڵامی وتەبێژی
تیمی پارتی لە حکومەت دەداتەوە و دەڵێت " خەڵکی کوردستان دەزانن کێ درۆزن و
دوو ڕوون لەگەڵ میللەت و یاری بە قوت مووچەیان دەکەن ".
سەعدی ئەحمەد پیرە،
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی تیمی
پارتی لە حکومەت ئاماژەی بەوەکرد:" خەڵکی
کوردستان و فەرمانبەران و مامۆستایان و موچە خۆران باش تێگەیشتوون کێن ئەوانەی ڕاستگۆن
لەگەڵ خەڵک ".
ئەوەشی خستەڕوو:" خەڵک دەزانن کێن ئەوانەی ناڕاست و
درۆزن و دوو ڕوون لەگەڵ میللەت و یاری بە قوت و موچەی خەڵکی کوردستان دەکەن
".