ڤیدیۆ.. ماددەی هۆشبەریان لەناو گوێزدا شاردبووەوە و دەستگیرکران

عێراق 29/03/2024

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانیکردنی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیستمانی عێراق رایگەیاند:" هێزەکانمان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە کاری بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی کردووە، دواتر دەرکەوتووە تۆمەتبارەکە ئەندامێکە لە تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان".
ئاماژەی بەوەشكرد:" تۆڕەکە لە 11 کەس پێکهاتبوون لە پارێزگاکانی بەسڕە، بەغدا، دیوانیە و کوت چالاکبوون، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توانراوە سەرجەمیان دەستگیربکرێن".
باسی لەوەشكرد:" هێزەکانمان توانیویانە بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەری بلوری بدۆزنەوە کە لە ناو گوێزدا شاردرابووەوە و تۆڕەکە هەوڵیانداوە بە شێوەی قاچاخ بیگوازنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا