یاسای بودجەی 2024 رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو یاسای بودجەی گشتی 2024 رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکانی فیدڕاڵیدا رایگەیاند، وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

لێدوانەکەی عەتوانی لە کاتێکدا بوو کە وتی ئاسانکاری دەکرێت بۆ جێکردنەوەی خەرجی پێداویستییەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان لە یاساکەدا.

دەبوو لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا هەموار بکرێتەوە

جێی ئاماژەیە، مانگی ئازاری ساڵی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024، 2025 پەسەند کرد، بەڵام دەبوو لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا هەموار بکرێتەوە بەمەبەستی رەچاوکردنی داهات و کورتهێنانەکان، بەڵام ئێستا کە نزیکەی پێنج مانگ لە 2024 تێپەڕیوە، هێشتا یاساکە لەلایەن حکومەتەوە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا