دووشەممە پشووی فەرمییە

کوردستان 29/03/2024

Alternate Text

رۆژی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکان و ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم پشووی فەرمییە.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە 1ی نیسان، لە سەرجەم دامودەزگاکان، خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان  پشووی فەرمییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لە رۆژی ئاماژەپێکراودا مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان دابەشبکرێت.
سەری ساڵی نوێی ئاشووری لە رۆژی 1ی نیسان دەستپێدەکات و ئەو مانگە لای ئاشوورییەکان بە مانگێکی پیرۆز دادەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا