دادگای فیدراڵی سکاڵای
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە کە دژی ناردنی 618 ملیار دینارەکە
تۆمارکرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان،
دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای متەفا سەنەد ئەندام پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە کە دژی
ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو.
لە سکاڵاکەی ناوبراودا
داواکرابوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی
کوردستان بە نادروست لە قەڵەم بدرێت بە بیانووی ئەوەی پێچەوانەی یاسای بودجەیە،
بەڵام دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە.