نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆمار كرد

ئابوری پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرەڕای هەوڵەكانی رێكخراوی ئۆپیك پڵەس بۆ جێگیركردنی نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. 

 بە پشتبەستن بە داتاكانی پەیوەست بە بازاڕی ئاڵوگۆڕی نەوت، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكیش بە 86 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت

هەروەها، بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكیش بە 86 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو خواست لەسەر بەرهەمهێنانی نەت و فرۆشتنی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لەلایەكی دیكەشەوە سزا سەپێدراوەكانی سەر روسیا و ئاڵەنگارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندەی دیكە كاریگەری بۆ جێگیرنەبوون و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستكردووە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا