داعش هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی یارییەکانی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات

وەرزش پێش 3 هەفتە

Alternate Text

رێکخراوی تیرۆرستی داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات.

ئاماژە بە ناوی چوار یاریگا کراوە کە ئەم هەفتەیە چوار یاری بەهێزیان تێدا بەڕێوەدەچێت

 رۆژنامەی ماڕکای ئیسپانی بڵاویکردەوە:" رێکخراوی تیرۆرستی داعش وێنەی کەسێکی چەکداری بڵاوکردووەتەوە و لەسەر وێنەکەش ئاماژە بە ناوی چوار یاریگا کراوە کە ئەم هەفتەیە چوار یاری بەهێزیان تێدا بەڕێوەدەچێت".

ئەو وێنەیەی رێکخراوی داعش بڵاویکردووەتەوە و رۆژنامەی ماڕکا خستوویەتەڕوو، ناوی هەریەکە لە یاریگاکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، پاڕک دۆ پرێنس، میترۆپۆلیتانۆ و ئیماراتی تێدا هاتووە و دواتریش بە گەورەیی نووسراوە:" هەموویان بکوژن".

ئەمشەو سێشەممە لە میانەی یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید یاری نێوان ئەو یانەیە و مانچستەر سیتی بەڕێوەدەچێت، لە هەمانکاتدا لەسەر یاریگای ئیماراتی تایبەت بە ئارسیناڵ، یانە ئینگلیزییەکە رووبەڕووی یانەی بایرن میونشن دەبێتەوە.
بڕیارە سبەی چوارشەممەش بە هەمان بۆنەوە، لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری نێوان ئەو یانەیە و بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەبچێت، هەروەها لە هەمان کاتی ئەو یارییەشدا، لەسەر یاریگای پاڕک دۆ پرێنسی پاریس سان جێرمان، یاری نێوان یانە پاریسییەکە و یانەی بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا