ئەمشەو ناوی دوو یانەی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگ ئاشکرا دەبێت

وەرزش پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بڕیارە ئەمشەو ناوی دوو لەو یانانەی لە قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزە یاری دەکەن یەکلایی ببێتەوە.
ئەمشەو سێشەممە، کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، بە ئەنجامدانی دوو یاری، یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات.
لە میانەی یارییەکانی ئەمشەودا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەسەر یاریگای مۆنجویک میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەکات، کە لە یاری چووندا یانە ئیسپانییەکە توانیبووی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەسەر یانە فەڕەنسییەکەدا سەربکەوێت.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە، لەسەر یاریگای سیگنا: ئیدۆنا پاڕک، زەردپۆشەکانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکەن، کە لە یاری چووندا یانە ئیسپانییەکە توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانە ئەڵمانییەکە بباتەوە.
بڕیارە سبەی چوارشەممەش، لە هەمان کات و بە هەمان بۆنەوە، هەریەکە لە یانەیەکانی ریاڵ مەدرید بەرامبەر مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ بەرامبەر یانەی بایرن میونشن یاری بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا