سودانی: عێراق لەلایەن تارانەوە بۆ هێرشی سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنراوە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیکردەوە ئێران سوودی لە خاکەکەی ئەوان وەرگرتبێت بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" ئێمە هیچ راپۆرتێکمان بەدەستنەگەیشتووە کە ئاماژە بەوەبکات ئێران مووشەک یاخود فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە عێراقەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە".

رێگە نادەین عێراق بخرێتە ناو گۆڕەپانی ململانێکانەوە

باسی لەوەشکرد:" هەڵوێستی ئێمە تەواو روونە، رێگە نادەین عێراق بخرێتە ناو گۆڕەپانی ململانێکانەوە و بەکاربهێنرێت، ئێمە پابەندین بەو هەڵوێستەوە".
شەوی شەممەی رابردوو، ئێران زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و نزیکەی 500 مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و هەر ئەوکاتە سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەشێک لە مووشەک و فڕۆکەکان لە عێراق، سوریا و لوبنانەوە ئاڕاستەکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا