سەرۆکی رەوتی حیکمە
ئاشکرایکرد، لەگەڵ بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق رێککەوتن کراوە تاوەکو هێرشی نوێ
ئەنجام نەدرێت.
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی
حیکمە لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی رایگەیاند:" ئێران لە خاکی
خۆیەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە و خۆیشی دەرفەتی بەوەدا ژمارەیەک لە
مووشەک و درۆنەکانی بخرێتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
ئەو ژمارە زۆرەی مووشەک و درۆن کە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران و
سووربوونی تاران لەسەر ئەنجامدانی هێرشەکە و بە ئامانجگرتنی چەند ناوچەیەک، جۆرێکە
لە وەڵام بەرامبەر هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق".
باسی لەوەشکرد:"
ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بەکاربهێنرێت و بە
گفتوگۆکردن لەگەڵ بەشێک لە هێزە چەکدارەکان گەشتووینەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی چیدیکە
خاکەکەمان بۆ هێرش بەکارنەهێرێت و وڵاتەکەمان تووشی شەرمەزاری نەکرێت".
عەمار حەکیم جەختی
لەوەشکردەوە:" عێراق جددییە لەسەر ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان خاکەکەی بەجێبهێڵن،
بەڵام ئەو پرسە یەکێک نییە لە هۆکارەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ
ئەمەریکا".