کۆمەڵی دادگەری: دژی هەر هەوڵێکین بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە لەو کاتەی کە دیاریکراوە و دژی هەر جۆرە هەوڵ و هەنگاو و نیازێکن بۆ دواخستنی.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" پێمانوایە دواخستنی هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسیی و ئەگەری هەیە ئەوەشی ماوە لەدەستی بدەین  ".

لەبارەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لەوەکرد:"  کۆمەڵی دادگەریی دەخوازێت کە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، پارێزراو و دوربێت لە دەرهاویشتە و دەرەنجامەکانی ئەو بارودۆخە نوێیە ناوچەکەی تێکەوتووە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمە، بەرپرسیارانە مامەڵە و رەفتاربکەن و، کارێک نەکەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بخەنە دۆخێکەوە کە دەرەنجامی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە کە دواتر چارەسەری ئەستەم بێت !".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی بۆ چارەسەر و کۆتاییهێنان بە کێشە و قەیرانی چەندین ساڵەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان  ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا