بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان گۆڕدرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ، بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕدرا.

ئەمڕۆ چوارشەمە، نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، (مەروان محەمەد ساڵحی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفيسى هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، کە شوێنی حەیدەر محەمەد ئەکرەمی گرتووەتەوە.

لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتییە

باسی لەوەش کردووە، ئەم راسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرێنتی دان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا