گەرمیان،، ئەو تۆمەتبارانەی رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە دەستگیرکران

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارەی رووبەرووی بنکەی پۆلیسی باوەنوور بوونەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بوەوە و تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوورکردوو بۆقەزای کەلار هەڵهات.

تەقەی لە مەرزەکە کردووە

دەشڵێت، دواتر لەقەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار، تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلارکرد.

دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر چەک و ئۆتۆبێلەکەیاندا

پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، لەئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن،  لەئێستاشدا بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا