وتەبێژی پارتی: هەڵوێستەکانمان دەربارەی هەڵبژاردن نەگۆڕاوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی پارتی رایگەیاند، لەگەڵ سیستەم و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کۆک نین، دەشڵێت " هەڵوێستمان نەگۆڕاوە ".

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:"  وەک پارتی لەگەڵ سیستەم و یاساکانی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان کۆک نەبووین ".

وتیشی:" پێکهاتەکان بەشێکی جەستەی دانەبڕاوی ناوی کۆمەڵگەی کوردستانن، بەهۆی رێگری کردن لە بەشداریکردنیان ئەو هەڵوێستەمان وەرگرت ".

وتەبێژی پارتی باسی لەوەشکرد، هەڵوێستەکانیان دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نەگۆڕاوە .

 ڕۆژی 21ـی شوباتی 2024 دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بەوەش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا