بە تۆمەتی وەرگرتنی
بەرتیل، جێگری
وەزیری بەرگریی روسیا دەستگیرکرا و لە ئەگەری ساخبوونەوەی ئەو تۆمەتە بەسەریدا، بە
15 ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت.
ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی روسی بڵاویکردەوە، ماوەیەکی زۆرە تیمور
ئیڤانۆڤ، جێگری وەزیری بەرگریی روسیا خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و ئێوارەی دوێنێ
سێشەممە دەستگیرکرا، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و رەوانەی دادگا
دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیرکردنی تیمور ئیڤانۆڤ بە پێی بڕگەی 6ی
ماددەی 290 لە یاسای تاوانەکانی روسیا بووە، هەر باس لەوەدەکات هەر کەسێک زیاتر لە
یەک ملیۆن رۆبڵ وەک بەرتیل وەربگرێت زیندانی دەکرێت، کە ماوەکەی دەگاتە 15 ساڵیش.
لە 2012 ئیڤانۆڤ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی لە کەرتی مۆسکۆ
وەرگرت، لە 2016شدا بووە جێگری وەزیری
بەرگری روسیا.