رۆژێك لە مێژوودا

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەو سوڵتانەی كە تەنانەت نەشیدەتوانی رۆژنامەكان بخوێنێتەوە.

سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لە 27ی نیسانی ساڵی 1909ی زایینی بە ناچاری دەستبەرداری تەختی پاشایەتی خۆی بوو بۆ محەمەد رەشاد-ی برای و لەگەڵ 38 كەس لە نزیك و ئەوانەی پاڵپشتیان دەكرد زەلیلانە روویان لەشاری سالۆنیك-ی یۆنان كرد.

شوێنكەوتوانی جولەكە لە شارەدا باڵا دەستبوون

پاش ئەوەی رووی لەو شارە كرد، لە نێو كۆشكێكدا نیشتەجێبوو كە خاوەندارێتییەكەی بۆ جولەكەیە دەگەڕایەوە، چونكە لەو سەردەمەدا شوێنكەوتوانی جولەكە لە شارەدا باڵا دەستبوون.

تەواوی موڵك و سامانەكەی دەستیبەسەردا گیرا

سەرەتای دەستپێكی ژیانی لەو شارەی یۆنان زۆر قورس و نا هەموار تێپەڕی، پاش ئەوەی تەواوی موڵك و سامانەكەی دەستیبەسەردا گیرا و بەشێوازێك چاودێری دەكرا كە تەنانەت رێگاشیان پێنەدەدا لە رۆژنامەكانەوە چیرۆكی رۆژ و دەنگوباسەكان بخوێنێتەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا