حەمزە یوسفی تەمەن 39 ساڵ دەستیت لە پۆستی سەرۆک
وەزیرانی سکۆتلەندا کێشایەوە.
حەمزە یوسف سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا دەستی
لەکارکێشایەوە و لەوبارەیەشەوە رایگەیاند:" باشترە کەسێکی دیکە لەپێناو کۆتاییهێنان
بە ناکۆکییەکان ببێتە سەرۆک وەزیران".
چارەسەرکردنی گرفتەکان و بۆشاییە سیاسییەکان تەنها بە کەسێکی دیکە ئەنجام دەدرێت
باسی لەوەشکرد:" گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە
چارەسەرکردنی گرفتەکان و بۆشاییە سیاسییەکان تەنها بە کەسێکی دیکە ئەنجام دەدرێت
کە ببێتە سەرۆک وەزیران".
شایەنی باسە بڕیاربوو لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی
وڵاتەکە سەبارەت بە دەنگدان بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە حکومەتەکی یوسف کۆببێتەوە، لە
بەرامبەریشدا چەندینجار ناوبراو نامەی ئاڕاستەی لایەنی ئۆپزسیۆنی وڵاتەکە کردبوو
بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان.