توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە شۆفان مەترسی توشبوون
بە نەخۆشی شەکرە و 12 جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، کە بریتین لە شێرپەنجەی مەمک،
ریخوڵە، پەنکریاس، قوڕگ، رەحم، هێلکەدان، گورچیلە، جگەر، گەدە و و دوانزەگرێ.
ماڵپەڕی " Wales Online " بڵاویکردووەتەوە، خواردنی شۆڤان لە بەیانیاندا
رێگری دەکات لە کێش زۆری، چونکە وادەکات هەست بە تێری بکەیت و ژەمی زیاتر نەخۆیت.
باس لەوەشکراوە، خواردنی شۆفان لە بەیانیاندا رێگری
دەکات لە خەواڵویی بە رۆژ بە تایبەت لەکاتی کارکردندا، چونکە بڕێکی باشی کاربۆهەیدراتی
ئاڵۆزی تێدایە، کە سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی زۆری ریشاڵ
تییاندا خواردنی شۆفان قەبزی کەمدەکاتەوە و وادەکات پیسایی لە ناو ریخۆڵەکاندا
ئاسانتر جوڵە بکەن، هەروەها رێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە.